٢٧ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٧:٤٠
برینداربوونی 36 فەلەستینی لە 68 مین هەینی رێپێوانی مافی گەڕانەوە

وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین شەوی رابردوو باسی برینداربوونی 36 فەلەستینی کرد لە 68 مین هەینی رێپێوانی گەورەی مافی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە .

(ABNA24.com) بە پێی راپۆرتی ئەلعالەم ، رێپێوانی مافی گەڕانەوە رۆژی هەینی لە ژێر ناوی داکۆکی لە ئاوارە فەلەستیینیەکان بەڕێوەچوو .

 لەشکەریانی زایۆنی لە میانی سەرکوتکردنی خۆپێشاندارانی فەلەستینی جیا لە هاویشتنی فیشەکی جەنگیی ، گازی فرمێسکهێن و ژراویان لە دژی فەلەستینیەکان دەکار هێنا .

رێپێوانی ئاشتیانەی مافی گەڕانەوە لە سی مارسی 2018 وە بە بۆنەی رۆژی زەوی لە کەرتی غەززە دەسپێبووە وهەروا درێژەی هەیە .

 لە سی مارسی 2018 وە تا ئێستا زیاتر لە 310 فەلەستینی لەم رێپێوانانەدا بە گوللەی لەشکەریانی ئیسراییلی شەهید و لانیکەم 31 هەزار کەس بریندار بوونە .



/129